PM:12:15:08/03/2025
2276 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، پڕۆژەی رووناکی پڕۆژەی رووتانەوەی خەڵکە.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، گۆران دیبەگەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی کاربەڕێکەر هەتا مووچەیەک دەدات دەیەوێت بە باج و رسومات دوو هێندە وەربگرێتەوە.
هاوکات گۆران دیبەگەیی وتیشی، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەند نەبن بە بڕیارەکانی
حکومەتی کاربەڕێکەرەوە".