PM:12:28:07/03/2025
15780 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان لە بارەی زۆری نرخەکەی، كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی روناكی کەوتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و نزیكه‌ی نۆ هه‌زار هاوبه‌ش كاره‌بای ٢٤ كاتژمێرییان بۆ دابینكرا و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه جێبه‌جێده‌كرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیك و لێپرسراوی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و ستافی پرۆژه‌ی رووناكی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له هه‌ردوو وێستگه‌ی ناوه‌ندی شار و مه‌ڵكه‌ندی یه‌كه‌می قۆناغی پرۆژه‌ی روناكی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری کەوتووەتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
له‌م قۆناغه‌دا نزیكه‌ی نۆ هه‌زار هاوبه‌شی ماڵان و بازرگانی له‌سه‌ر هه‌شت فیده‌ر
كاره‌بای به‌رده‌وامیان بۆ دابینكرا، كه ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كه‌كانی (سه‌ركارێز و
توی مه‌لیك و سابونكه‌ران و مه‌ڵكه‌ندی و ئیبراهیم پاشا و دارۆغا و حاجی حان و شه‌قامی
ئۆرزدی و ئه‌سحابه‌سی و شه‌قامی كاوه.
كاره‌بای
سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه، پرۆژه‌ی روناكی له‌سلێمانی به‌رده‌وام
ده‌بێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قۆناغه‌كانی دیكه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه ده‌چێته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی کارەباکەیان بووە بە ٢٤ کاتژمێری لە نرخی
کارەبای پڕۆژەکە ناڕازین و دەڵێن، بارگرانییەکی زۆری بۆ دروستکردوون و داوادەکەن
نرخەکەی کەمبکرێتەوە.