AM:10:58:07/02/2025
2820 جار خوێندراوەتەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان به‌غدا-دیاله له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و فریاگوزاری، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا - دیاله له‌نزیك ناوچەی جه‌دیده حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمه‌كانی هاتووچۆ و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه
و تەرمەکان ره‌وانه‌ی پارێزگای دیاله كردووه، هێڵكاریش بۆ رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه
و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی
و دایكی و خوشكه‌كه‌ی و سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه
سه‌ره‌تاییه‌كانیش، هۆكاری رووداوه‌كه بۆ تیژڕه‌وی و بێ ئاگایی له‌ره‌وشی شه‌قام
ده‌گه‌ڕێته‌وه.