AM:11:49:11/01/2025
4105836 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند، چارەسەرکردنی مووچە کۆبوونەوەی ناوێت، بەڵکو راستگۆیی لە کردار و پابەندبوون بە تەسلیمکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەکانی دەوێت".
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەوەی لە هەرێم ئەگوزەرێت بڕینی قووتی خەڵکە لەلایەن دەسەڵاتەوە و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستانە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، تەنها بڕیار ئەوەیە
داهات بدرێتە بەغدا، جارێکی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم فرسەتی باشکردنەوەی بارودۆخی
ئابووری هاوڵاتیانی لەدەستدا، بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە بەڵام کەوتووەتە
دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات.