AM:11:12:11/01/2025
1620 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕى ئەلعەرەبى جەدید، بڵاوى کردەوە، حکومەتی عێراق گەشتووەتە رێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئینێرجیی فەرەنسی بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق، کە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەیەکی گەورەی وزەیە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیای ئارتاوی گازی ٢٥ کە کێڵگەی نەوتی ئارتاوی لە نزیک بەسرە بەڕێوەدەبات، رۆژانە ٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنێت کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی وێستگەی کارەبای ناوخۆیی بۆ ٢٠٠ هەزار خێزان لە ناوچەکانی بەسرە و ئەمەش هاوکاری عێراق دەبێت لە رووبەڕووبونەوەی قەیرانی کارەبادا بەتایبەت لە وەرزی هاویندا.
هاوکات، بەگوێرەی
راپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆیل پرایس کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتە
رێککەوتن بۆ دەستپێکردنی کارکردن لەسەر پڕۆژەی وزە، کە بەهاکەی ٢٧ ملیار دۆلارە و
واچاوەڕوان دەکرێت بەشێکى کێشەى کارەباى عێراق چارەسەر بکات.