تووشبوون بە نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور روو لە زیادبوونە، بەپێی سۆراغێکی ئێن ئاڕ تیش، زیاتر لە دوو هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون و دەرمانی پێویستیش دابین ناکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، ماوەی سێ ڕۆژە حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە سنووری شارەزوور لە تەمەنە جیاوازەکان و بەتایبەت لە منداڵاندا زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس تووشی پەتاکە
بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
باسی لەوەش کرد، تیمێک سەردانی شارەزووریان کردووە و نموونەیان لە سەرچاوەی
ئاوی سنوورەکە وەرگرتووە و گومانیان هەیە پیسبوونی ئەو سەرچاوەی ئاوە، هۆکاری سەرەکی
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکان ئاشکارا نەکراون.
هەر لەوبارەیەوە، ئەکبەر غەریب، کاندیدی هەڵبژێردراوی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی
کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە کەمتەرخەمی و بێ پلانی
حکومەتی کاربەڕێکەرە کە تۆڕی ئاوی خواردنەوە تێکەڵ بە پیسی بووە.
جوتیار قادر- شارەزور