سەردێڕ:

پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا کەوتەوە بەرباس

PM:10:37:30/10/2024

3172 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە پرسی کورد لەناو پەرلەمانی تورکیادا کەوتەوە بەر باس، بۆ جارێکی دیکەش سەرۆکی تورکیا لەسەر ئەو پرسە هاتەوە دەنگ.


دوابەدوای فراوانبوونی باس و خواسەکانی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەناو پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی پێویست بۆ پاراستنی برایەتی نێوان تورک و کورد دەدەن.

لەبارەی پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلیش بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەی ئاشتی و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تورکیا، ئەردۆغان لە پرۆگرامێکی تایبەت بە ساڵیادی کۆماری تورکی، پەیامێکى ئاراستەى عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد و وتى، ئەگەر ئەو هەڵوێستەی باخچەلی بێ بڕیاردانی پێشوەختە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، سودی دەبێت.

ئەردۆغان وتیشی، وەک چۆن تورکیا دەوڵەتێکە بۆ تورک، بە هەمان شێوە دەوڵەتێکیشە بۆ کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە و دەبێت برایەتییمان لەگەڵ کوردەکان بپارێزین.

رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) لەناو پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، دەبێت پرسی کورد لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت و بۆ ئەمەش دەبێت سەرکردەی زیندانیکراوی کورد لە ئیمراڵی بێتە پەرلەمان و چەکدانانى گەریلاکانی قەندیل رابگەیەنێت، دوابەدوای ئەوەش پارتی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و چەندین پارتی سیاسی کورد پشتیوانییان لەو پێشنیازە کرد.

سەرکردە زیندانیکراوەکەی کوردیش لە ئیمراڵی لەبارەی پێشنیازەکەوە لە دیداری عومەر ئۆجەلانی برازایدا وتی، ئامادەیە داوا لە گەریلاکانى قەندیل بکات چەک دابنێن بەمەرجێک گۆشەگیرییەکەی لەسەر هەڵبگیرێت و دەرفەتی پەیوەندیکردنی بۆ بڕەخسێندرێت.













گەلەری