PM:03:24:11/10/2024
7796 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تونێلی پێشڕەو لە دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە بۆ ماوەی چوار شەو لە کاتژمێر ٨ـی شەوەوە تاوەکو ٤ـی بەرەبەیانی دادەخرێت.
ئەمڕۆ هەینی، هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بۆ ماوەی چوار شەو و شەوی هەشت کاتژمێر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
باسی لەوەش کردووە، تونێلەکە بەهۆی چاکردنەوە و کارکردن تێیدا، لە
کاتژمێر ٨ـی شەوەوە تاوەکو ٤ـی بەرەبەیانی دادەخرێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، شۆفێران لەکاتی داخستنی تونێلەکەدا دەتوانن
رێگای سەر شاخ بەکاربهێنن.