سەردێڕ:

دوای نۆ ساڵ لە خۆپیشاندان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری؛ هێشتا سەیدسادق بێ خزمەتگوزارییە

PM:11:32:10/10/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

نۆ ساڵ پێش ئێستا بەشێک لە دانیشتوانی سەیدسادق بەمەبەستی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ژیانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لە وەڵامی داواکارییەکاندا لەلایەن هێزەکانی یەکێتیەوە ٥٠ هاوڵاتی ناوچەکە خەڵتانی خوێن کران.


لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و نۆ ساڵ پێش ئێستا، نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی هاوڵاتیان، دانیشتوانی سەیدسادقی هێنایە سەر شەقام، خۆپیشاندانەکە سێ رۆژ بەردەوامی هەبوو، بەڵام لەو سێ رۆژەدا ٥٠ کەس بە گولـلەی هێزەکانی یەکێتی خەڵتانی خوێن کران.

لە ساڵی ٢٠١٤ ـشدا، بەهۆی بێباکی حکومەتەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی، جارێکی دیکە هاوڵاتیانی شاری سەیدسادق هاتنەوە سەر شەقام، بەڵام هێزەکانی یەکێتی زۆر بێڕەحمانە کەسێکیان شەهید کرد و ١٧٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

خراپی دۆخی هاوڵاتیانی شارەکە، لە ساڵی ٢٠٢٠ـیش، جارێکی دیکە وای لە خەڵکی سەیدسادق کرد، بڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام وەک پیشەی خۆیان، جارێکی دیکە بە گولـلەی هێزەکانی یەکێتی و پارتی دوو گەنج شەهید بوون و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەیدسادق بە یەکێک لەو شارانە دادەنرێت، کە لەلایەن حکومەتەکانی پارتی و یەکێتیەوە پەراوێز خراوە. وەک هاوڵاتیانیش دەڵێن، لە ئێستاداشدا هەمان داواکاری دە ساڵی رابردوویان هەیە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بێباکە لە ئاست داواکارییەکانیان و هیچ کارێکیان بۆ ناکات.

رووداوەکانی سەیدسادق لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا کێشەکانی ئەو شارە بەردەوامن و بێبەشن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هیچیان بۆ نەکراوە و بەتەواوی لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە پشتگوێخراون.













گەلەری