سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی فێڵێکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە فۆڕمی بەگرێبەستکردنی وانەبێژاندا ئاشکرادەکات

PM:11:02:07/10/2024

3100 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان فۆڕمی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ، ماوەکەی تەنها بۆ سێ مانگە و کۆتایی ئەمساڵ تەوادەبێت و حکومەتیش سەرپشکە لەوەی تازەیان نەکاتەوە، واتە بەڵینی گرێبەستی وانەبێژان ساختە و درۆ بوو و بەنهێنى فێڵیان لێکردوون.


دوای ئەوەی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بڕیاری بە گرێبەستکردنی وانەبێژانیدا دوای ئەوەی حکومەتی عێراق ئەو بڕیارەی دەرکرد بوو کە بیانکات بە گرێبەست و دواتر حکومەتى کاربەرێکەر وەک دەستکەوتى خۆى بە خەڵکى فرۆشتەوە، دەرکەوتووە تەنها بۆ بانگەشەیە و فێڵیان لە وانەبێژان کردووە.

حکومەتی کاربەرێکەر چەند مەرجێکی بۆ بە گرێبەستکردنەکە داناوە، لەوانە گرێبەستەکە کاتیە و بۆ ماوەی سێ مانگە دوای سێ مانگەکە کاری پێناکرێت، لەگەڵ ئەوەش تاک لایەنانەیە و هەرکاتیك لایەنی یەکەم بیەوێت دەتوانێت کۆتای بە گرێبەستی لایەنی دووەم بهێنێت کە وانەبێژەکەیە.

مامۆستایانى وانەبێژ یەکێکى دیکەن لە چینە مافخوراوەکانی حکومەتەکەى پارتى و یەکێتی و زیاتر لە ١٠ ساڵە چاوەڕوانى ئەوەن دابمەزرێن، بەڵام حکومەتى کاربەرێکەر بە پارە و بڕیارى بەغداش ئامادەنین نەک دایان بمەزرێنن، بەڵکو ناشیان کەن بە گرێبەستێک کە هەموو مافەکانیان پارێزراوبێت.













گەلەری