سەردێڕ:

پارتى و یەکێتی پێش هەڵبژاردن قسەیەک دەکەن و دواى هەڵبژاردنیش دژ بە خەڵک کاردەکەن

PM:11:53:04/10/2024

1808 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتى پێش هەڵبژاردن دەچووە ماڵە کوردەکانى کەرکوک و ئیدیعاى کۆتایهێنانى تەعریبى دەکرد، بەڵام هەر ئەو حزبە لە رێگەى پارێزگارەکەوە ماڵى هاوڵاتى کوردى رووخاند، بۆیە دەوترێت ئەگەر ٢٠ـی ئۆکتۆبەریش یەکێتى و پارتى دەربچنەوە، لە پێشووتر خراپتر دەکەن.


چەند مانگێک پێشتر یەکێتی بۆ دەنگدان چوونە ماڵی هاوڵاتییەک لە کەرکوک، بەڵام دوای دەنگدان پارێزگارەکەی یەکێتی شۆفڵی بردە سەریان و تێکیدا.

ئەنجامی دەرچوونەوەی یەکێتی و پارتی لە هەرێمیش هەروایە، هەڵبژاردنی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر لەپێشمانە، لە ئەگەری نەچوونی خەڵک بۆ دەنگدان و دەرچوونەوەی دوو حزبەکەی دەسەڵات، ئەوا باج و سەرانە دەکەنە دوو هێندە، کۆڵانە و کۆڵان دەکەنە کامێرای پۆینت تو پۆینت، مووچەش دەبڕێت.

جگە لەوانەش، لە ئەگەری دەرچوونەوەی ئەم دوو حزبە دوای هەڵبژاردن وادەکەن ئەگەر تۆی هاوڵاتی بتەوێت بچوکترین مامەڵەی فەرمانگەکانت ئەنجام بدەیت، ئەوا ناچارت دەکەن هەموو قەرزەکانی ئاو و کارەبا و خاشاک بدەیت و ئەگەریش نەیدەیت وادەکەن زیادەی بچێتە سەر.

جیا لەوەش پارتی و یەکێتی بەنیازن هەموو زانکۆ و پەیمانگاکان بکەنە پارە و نەخۆشخانە گشتییەکان هەمووی دەکەنە پارە لەسەر شانی خەڵک و هێندەی دیکە گوزەرانیان خراپتر دەبێت، دۆخەکە بە یەکجاری تێکدەچێت، بۆ رێگریش لەمە ٢٠ـی ئەم مانگە رۆژی هەڵبژاردنی حەق و حساب و تۆڵەیە و کلیلی چارەسەرە کە دەنگدان و سزادانی پارتی و یەکێتیە.













گەلەری