PM:06:23:04/10/2024
1684 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک کە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دیناری دزیبوو، دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیر کردووە کە ٣٨٧ ملیۆن دیناری دزیبوو.
ئاماژە بەوەش کراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک
سکاڵای تۆمارکرد کە ئەو بڕە پارەیەی لەماڵەکەیدا
لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی
بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.
باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا دەست بەسەر ئەو پارەیەدا گیراوە
کە تۆمەتبارەکە دزیبووی، تۆمەتبارەکەش دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری
دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.