سەردێڕ:

بەم هەنگاوانە خۆت لە چەوریی ورگ رزگار بکە

PM:07:36:28/09/2024

4624 جار خوێندراوەتەوە

کەڵەکەبوونی چەوری لە ناوچەی ورگدا یەکێکە لەو شتە بێزارکەرانەی کە هەندێک کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن.


دکتۆر ئەندرێی زۆلۆتاریۆڤ، پسپۆڕی خۆراکی ئاماژە بەوە دەکات، کۆبوونەوەی چەوری لە پێشەوەی سکدا پێی دەوترێت "سکی کۆرتیزۆڵ"، چونکە ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس) یەکێکە لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی.

بە وتەی دکتۆرە، کۆرتیزۆڵ دژی هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی و دۆپامینە کەواتە یەکەم ئامۆژگاری چێژوەرگرتنە لە ژیان و ئەنجامدانی چالاکییە دڵخوازەکانتە وەک پیاسەکردن، گەشتکردن، کات بەسەربردن لەگەڵ هاوڕێیان یان سەیرکردنی فیلم.

ئامۆژگاری دووەم بریتییە لە ئەنجامدانی چالاکییە جەستەییەکان، رۆژانە ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک بۆ وەرزش کردن تەرخان بکە.

ئامۆژگاری سێیەم بریتییە لە خواردنی خۆراکی تەندروست، پێویستە شەکر و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەوری نەخورێت، زیاتر سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە ریشاڵی خۆراکی بخورێت و ئاوی زۆر بخورێتەوە، گرنگترین شت ئەوەیە کە خێرا نەخۆیت، بەڵکو بەلایەنی کەمەوە ٢٠ جار بە باشی خواردنەکە بجویت، هەروەها پێویستە دووربکەوینەوە لە خواردنەوە گازیی و کهولییەکان چونکە هاندەری بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆڵن.













گەلەری