سەردێڕ:

خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا وزەت پێدەبەخشێت یان مەترسی دروست دەکات؟

AM:09:51:27/09/2024

2752 جار خوێندراوەتەوە

گومانی تێدا نییە کە کوپێکی گەرمی قاوە لە بەیانیاندا وزە و چالاکییەکانمان زیاد دەکات، بەڵام ئایا دەزانیت کە زۆر خواردنەوەی قاوە لەوانەیە دەرئەنجامی نەرێنیی تەندروستی هەبێت؟..


بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، قاوە کافاینی تێدایە، کە وەک هاندەرێکی بەهێز بۆ کۆئەندامی دەمار کاردەکات.

لە کاتێکدا بڕێکی مامناوەندی کافاین یارمەتیمان دەدات هەست بە وریایی و تەرکیز بکەین، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی رەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی کافاین لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانەی نەخوازراو.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتێک بڕی ئەو کافاینەی کە بەکاریدەهێنین سنووری رێگەپێدراو تێدەپەڕێنێت، لەوانەیە تووشی نیشانەکانی وەک:

١. تێکچوونی دڵ، لێدانی خێرای دڵ، لێدانی ناڕێکی دڵ.

٢. تێکچوونی گەدە و ریخۆڵە، سکچوون و رشانەوە و ئازاری سنگ.

٣.تێکچوونی دەمارەکان، دڵەڕاوکێ، گرژی، کەمخەوی، سەرئێشە، گرژبوونی ماسولکەکان و هەناسە تەنگی.

٤.ماندوێتی، هەرچەندە کافاین بەوە ناسراوە کە وزەت پێدەبەخشێت، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و هیلاکی.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر هەستت بە هەریەکێک لەم نیشانانە کرد دوای خواردنەوەی بڕێکی زۆر قاوە، گرنگە هەندێک رێکار بگرێتەبەر، کە بریتین لە:

١.خواردنەوەی ئاوی زۆر، ئاو یارمەتی دەرکردنی ژەهرەکان لە جەستە و کەمکردنەوەی نیشانەکانی دەدات.

٢.پشوودان، دوور بکەوەرەوە لە چالاکییە ماندووکەرەکان و لە شوێنێکی ئارام پاڵ بکەوە.

٣.خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم وەک مۆز و ئەڤۆگادۆ، بەو پێیەی ئەم کانزایانە یارمەتی هاوسەنگکردنی کاریگەرییەکانی کافاین دەدەن.

٤.بڕۆ بۆ لای پزیشک: ئەگەر نیشانەکان بەردەوام بوون یان خراپتر بوون، پێویستە راوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ هەڵسەنگاندنی باری تەندروستی و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە قاوە خواردنەوەیەکی بەتام و بەسوودە کاتێک بە رێژەیەکی مامناوەند دەخورێت، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی لەوانەیە لێکەوتەی نەرێنی تەندروستی لێبکەوێتەوە، گرنگە بۆ ئێمە ئاگاداری مەترسییەکانی زیادەڕۆیی لە وەرگرتنی کافاین بین، هەروەها بە ئاگاداری و وریاییەوە چێژ لە قاوە وەربگرین.













گەلەری

‌بەپەلە