PM:08:12:26/09/2024
2484 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، دوو کەس بریندار بوون.
سامان نادر بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون بەڵام برینەکانیان سەخت نییە.
باسی لەوەش کرد، دوو بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە بۆ
وەرگرتنی چارەسەری پێویست و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان سەرکەپکان بۆ رانیە، لەنێوان
ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری
ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
ئیحسان سابر – سلێمانی