سەرەڕای ئەوەی باس لەوە دەکرا لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت، بەڵام پێشتر ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشکرا کرد کە پارتی و یەکێتی رێککەوتنیان کردووە تا دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بخەنە سەرەتای مانگی ١٠ و وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بهێنن.
لە مانگی ١٠ نزیک دەبینەوە و هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا بڕیاری خەرجکردنی زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران داوە.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە لەم هەفتەیەدا
مووچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت، ئێن ئاڕ تیش ئەوەی ئاشکرا کرد، پارتی و یەکێتی
لەسەر ئەوە رێک کەوتوون کە ئەم هەفتەیەش مووچە دابەش نەکەن.
ئێن ئاڕ تی ئەوەشی ئاشکرا کرد، رێککەوتنەکەی
پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە، دابەشکردنی مووچە بکەنە سەرەتای مانگی ١٠ و ئەو مافەی مووچەخۆران
وەک بانگەشە بەکار بهێنن، داواشیان کردووە مووچەی مانگی نۆش لە بەغداوە بێت، تا بڵین لەم بانگەشەی هەڵبژاردنەدا دوو
مووچە دابەش دەکەن.
"پارەی پێویست بۆ مووچە لەبەر دەستە"
بە گوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی کاربەڕێکەری
هەرێم بۆ مووچەی مانگی هەشت داوای زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری لە بەغدا کردبوو، تاوەکو
ئێستاش، بەغدا بڕیاری خەجکردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر
لیستی مووچە بڵاو ناکاتەوە.
"داهاتی ناوخۆ، داهاتە نادیارەکە"
بە وتەی حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی یەک مانگی ناوخۆ ٤٥٢ ملیار دینارە، بەو
پێیەش لە هەشت مانگی رابردوودا، زیاتر لە سێ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دیناری دەست کەوتووە
بەڵام کەس نازانێت بۆ کوێ دەچێت، ئەوەش سەرەڕای داهاتی نەوتی قاچاخ، کە مانگانە بە
زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەڵام بۆ مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵ، حکومەتی
کاربەڕێکەر هەر چاوەڕوانی هاتنی پارە بووە لە بەغداوە.