ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلوول، یەکەم زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم لێدرا و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو مامۆستایان بە گیرفانی بەتاڵ، بەڵام بە دڵی گەرمەوە پێشوازیان لە خوێندکاران کرد.
بەپێی پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن، بەهۆی ئەوەی لە ساڵنامەی خوێندن دواکەوتوون، نامیلکەیەکیان چاپکردووە و بەسەر خوێندکاراندا دابەشی دەکەن.
لە ساڵانی رابردوودا پێنج رۆژی سەرەتای خوێندن تەرخاندەکرا بۆ پرسی
خۆشەویستی نیشتیمان، ماددەی هۆشبەر، چەک، تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و
چەندین پرسی پەروەردەیی دیکە، بەڵام ئەمساڵ لەو نامیلکەیەدا بە خوێندکاران دەدرێت.
خوێندکاران بە دڵخۆشییەوە و بەئومێدی ئەوەی ئەمساڵیش حکومەتی
کاربەڕێکەر نەبێتە لەمپەڕ لەبەردەم خوێندنیاندا بەرەو قوتابخانەکانیان
بەرێکەوتوون.
مامۆستایانیش سەرەڕای مووچەی دوو مانگان وەرنەگرتووە، بەڵام بە دڵێکی
گەرمەوە پێشوازیان لە خوێندکاران کرد و ئومێد دەخوازن حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئەرکی
خۆی هەستێت لە پێدانی مافەکانیان بۆئەوەی هیچ گرفتێک لەبەردەم پڕۆسەی خوێندندا
دروست نەبێت.
هـ.ئـ