سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانەکەی بۆ هەرێم رایگەیاند، ئێران دەیەوێت سەرجام پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمدا پەرە پێبدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دوای سەردانەکەی بۆ هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، ئێران و هەرێم پەیوەندییەکی پتەوی هەیە و هەوڵدەدەت پەیوەندییەکنیش بەو بەهێزییە بهێڵێتەوە.
ئەوەشی خستە
روو، هیچ جیوازییەک لەنێوان نەتەوەکاندا نییە و لەسەر بنەمای جوانی بیر و باوەڕ و
زانست و هەوڵ مامەڵە لەگەڵ هەموو کەس دەکەن.
نێچیرڤان
بارزانیش ئاماژەی بەوە کرد، هەرێم و ئێران پەیوەندییەکی فەرهەنگی و میژوویی لەگەڵ
ئێراندا هەیە و سەردانەکەی پزیشکیان بۆ هەرێم مێژووییە.
وتیشی، لەگەڵ
ئێران وەک یەک تیم گفتوگۆیان لەبارەی کێشە ئەمنی ئابوورییەکان کردووە و وەک یەک
تیمیش چارەسەریان دەکەن.
ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری
ئێران بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و دواتریش سەردانی سلێمانی دەکات، بڕیاریشە لەسەر
چەند پرسێکی ئابووری و ئەمنی، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەر کۆ ببێتەوە.