سەردێڕ:

لەماوەی هێرشکردنە سەر کۆرسک؛ ئۆکرانیا زیاتر لە دوو هەزار سەربازی لەدەستداوە

PM:04:22:14/08/2024

1716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، ئۆکرانیا لە ماوەی دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر شاری کۆرسک لە رۆژئاوای روسیا تا ئێستا، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر شاری کۆرسک لە رۆژئاوای روسیا بەردەوامە و ئەمڕۆش چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە ئاسمانی ناوچەکەدا خستووەتە خوارەوە.

باسی لەوەش کردووە، لە ٦ـی ئەم مانگەوە کە دەستپێکی هێرشەکانی ئۆکرانیایە بۆ سەر ئەو شارە تاوەکو ئێستا، نزیکەی دوو هەزار و ٣٠ سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە و دەیان تانک و زرێپۆشی هێزەکانیشیان تێکشکێنراون.

ئۆکرانیا بە هێرشکردنە سەر شاری کۆرسک، دەیەوێت روسیا ناچار بە گفتوگۆ و دانوستانکردن بکات، یۆرى تیخیا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەگەر مۆکسۆ بیەوێت گفتوگۆ و دانوستان بکات، ئەوا هێرش و پێشڕەوییەکانیان لە ناو خاکى ئەو وڵاتە رادەگرن.













گەلەری