سەردێڕ:

زانایانی ئاینی: راگرتنی پەخشی ناوخۆیی NRT4 بە توندی ئیدانە دەکەین

PM:03:47:14/08/2024

5900 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە زانایانی ئاینیی هەرێم دژ بە راگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی چوار کە کەناڵێکی ئاینییە، راگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە توندی ئیدانەی داخستنی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چوار دەکەن. دەشڵێن، "کەناڵی NRT4 جوانیەکانی ژیان و ئاین پێشکەش بە کۆمەڵگەکەمان دەکات".


ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی پارتی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی چواری ئاینیی لە ئامێرە ناوخۆییەکانی سنووری هەولێر داخست، زانایانی ئاینیی هەرێم رایانگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو کارە دەکەن.

زانایانی ئاینی ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەر رێگرتنە پێچەوانەیە بە هەموو پرەنسیپەکانی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندن، کە پارێزگاری لەو ئازادییە نیشانەی پێگەیشتویی دەستەڵات و کۆمەڵگاکانە، بە تایبەت کەناڵێکی وەك(NRT4) کە جوانیەکانی ئاین و ژیان پێشکەش بە کۆمەڵگەکەمان و گشت بینەرانی دەکات و دونیای هێمنی و ئاوەدانی خێزان و بەهای رەوشتی جوان پەخش دەکات .

ئەوەش خراوەتە روو، "داوکاین لە لایەنی بەرپرس چاو بەسەر ئەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە و وەك مافێکی ئازادی راگەیاندن، رێگا بدرێت ئەم کەناڵە پەخشی ئاسایی خۆی دەست پێبکاتەوە، تا بینەران جارێکی دی بەهرەمەندبن لێی".

دەقی راگەیانراوەکە:

ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی و ئیدانەکردن

(ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُۥ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًا) ، الٲحزاب:۳۹

ئێمە وەك بەشێك لە زانایانی ئاینیبە توندی ئیدانەی داخستنی پەخشی کەناڵی NRT4 و داخستنی هەر کەناڵێکی تریش دەکەین لە هەر شوێنێکی هەرێمی کوردستان ، چونکە ئەم ڕێگرتنە پێچەوانەیە بە هەمو پرەنسیپەکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن، کە پارێزگاری لەو ئازادییە نیشانەی پێگەیشتویی دەستەڵات و کۆمەڵگاکانە، بەتایبەت کەناڵێکی وەك(NRT4) کە جوانیەکانی ئاین و ژیان پێشکەش بە کۆمەگاکەمان و گشت بینەرانی دەکات و دونیای هێمنی و ئاوەدانی خێزان و بەهای ڕەوشتی جوان پەخش دەکات ..

بۆیە داوکاین لە لایەنی بەرپرس چاو بەسەر ئەو بریارەدا بخشێنێتەوە و وەك مافێکی ئازادی راگەیاندن، رێگا بدرێت ئەم کەناڵە پەخشی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە تابینەران جارێکی دی بەهرەمەندبن لێی .

کۆمەڵێک لە زانایانی ئاینیی کوردستان

١٤ـی ئابی ٢٠٢٤

د. نەسرەدین عەنەبی

د.محەمەد ئەحمەد عەزیز

م. جلال الدین سوێسنی

د.ناسیح ئاروزەری

د. عەدنان خالید ڕەسوڵ

د.هاوار عباس شافیعی

مامۆستا عبدالباسط هەڵەبجەیی

مامۆستا عەمار علی

مامۆستا ئومێد قەرەداغی

مامۆستا محەمەد محەمەد ساڵح

مامۆستا هێرش ڕەشید

مامۆستا عطا پێنجوێنی

مامۆستا ئیبراهیم حسێن

مامۆستا ئەحمەد پوشێنی

مامۆستا سالار هانەقوڵی

مامۆستا سەید عبداللە سەید عوبێد

مامۆستا بەهاالدین سیراجەالدین

مامۆستا ڕەمەزان قابیل

مامۆستا محەمەد حمە سەعید هیجرانی













گەلەری