بە تۆمەتی دزینی باڵی مریشک بە بەهای ١.٥ ملیۆن دۆلار؛ بەرپرسێکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا، سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، پاش ئەوەی ڤیرا لیدڵی تەمەن ٦٦ساڵ، بەرپرسی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە لەماوەی کارکردنی لەو پۆستەدا بە بەهای ١.٥ ملیۆن دۆلار باڵی مریشکی دزیوە، دادگا سزای نۆ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەو
بەرپرسە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ وەک بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری خۆراک لەو بەڕێوەبەرایەتییە
کاری کردووە و لەلایەن بەڵێندەرێکی ناوخۆییەوە، باڵی مریشکی بۆ قوتابخانەکان دابین
کردووە.
پاش ئەوەی بەشی
خزمەتگوزاری خۆراکی دەستی بە وردبینیکردن لە داتاکان کردووە بۆی دەرکەوتووە کە
بودجەی تەرخانکراو لە ئاستی دیاریکراو تێپەڕی کردووە بەراورد بە بڕی ئەو ژەمەی کە
بەسەر قوتابخانەکاندا دابەش کراوە.
ئەوەش بەهۆی ئەوەی
لە ماوەی مانگی حەوتی ٢٠٢٠ تاوەکو مانگی دووی ٢٠٢٢، بەرپرسەکە داوای زیاتر لە ١١ هەزار
سندوق باڵی مریشکی کردووە لە بەڵێندەرەکە کە بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار بووە
و تەنها وەسڵی پارەدانی لە قوتابخانەکان وەرگرتووە بەبێ ئەوەی باڵی مریشکەکەیان بەسەردا
دابەش بکات.
پاش ئەوەی دۆسییەکە
براوەتە دادگا و بەرپرسەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، سزای نۆ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا
سەپێنراوە.