AM:08:39:13/08/2024
1012 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی کۆچی جیهانی کە بەشێکە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سودان لە خاڵێکی داڕمانی کارەساتباردایە و سودانییەکان رووبەڕووی برسێتی و ئاوارەبوون و قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، عوسمان بلبیسی بەڕێوەبەری رێکخراوی کۆچی جیهانی کە بەشێکە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا رایگەیاند، سودانییەکان رووبەڕووی برسێتی و ئاوارەبوون و قەیرانی مرۆیی بوونەتەوە و ئەگەر ململانێکان و رێگرییەکان دژی گەیاندنی هاوکارییەکان بەردەوام بن، دۆخەکە خراپتر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتە روو،
ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ وەڵام و کاردانەوەیەکیان نەبێت بۆ ئەو دۆخەی ئێستا
سودانی تێدایە لە مانگی داهاتوودا چەندان هەزار سودانی گیان لەدەست دەدەن و
ئاوارەدەبن.
لە ١٤ـی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە جەنگ لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی
پاڵپشتی خێرا بەهۆی هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان و دامەزراندنی هێزی
پاڵپشتی خێرا وەک بەشێك لە سوپا دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە هەزاران خێزانی سودانی
ئاوارە بوون و هەزاران سودانی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە جەنگی نەتەوەیش لە سودانی سەری هەڵداوە، ئەو وڵاتە ٤٥٠
ملیۆن کەسی تێدا دەژی کە دابەش بوون بەسەر ٥٦ نەتەوەدا جیاواز و ٥٧٠ تیرەی جیاواز
پێکدەهێنن و هەریەک لەو نەتەوە و تیرە جیاوازانەش پاڵپشتی لایەنێکی جیاواز دەکەن و
بووتەنە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێ نەتەوەیی.