لە جێگای جێنین پلاسخارت، رێکخەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەممەد حەسەن وەک نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ دیاری‌کرا.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتێێدا هاتووە، لە جێگای جێنین پلاسخارت رێکخەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، محەمەد حەسەنی وەک نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دیاری کرد.
محەمەد حەسەن کێیە؟
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن؛ جێگرەوەی
پلاسخارت لە عێراق، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته سیاسییه‌كان له
زانكۆی واشنتن له سیاتڵ له ئه‌مریكا.
هەروەها بڕوانامه‌ی
ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی سانت جۆن له نیویۆرك له
ئه‌مریكا و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری ئابووری له مۆسكۆ به‌ده‌ست هێناوه، لە زانكۆی
ده‌وڵه‌تی ئابووری و ئامار و زانیاری (MESI) له شاری مۆسكۆ له روسیا خوێندویەتی، زمانه‌كانی ئینگلیزی و نه‌رویجی
و روسی بەباشی ده‌زانێت.
هاوکات محه‌مه‌د
حه‌سه‌ن، زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەشێوەیەکی پیشەیی
ئەزموونی دیبلۆماسی و سیاسیی لە ناوچە جیاوازەکان
هەیە، لە چەند ساڵی رابردووش‌دا وه‌ك نوێنه‌ری
هه‌میشه‌یی عومان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری كردووه.
بەرپرسیارێتیە سیاسییەکانی محەمەد حەسەن
بریکاری وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان.
بریكاری وه‌زاره‌تی
كاروباری دیپلۆماسی له ئه‌ناب.
سه‌رۆك ئه‌ركان و سه‌رۆك به‌شی وه‌زیران له عوممان.
پۆستی باڵیۆزی
نائاسایی و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانییه‌تی عومان له فیدراسیۆنی ڕوسیا.
باڵیۆزی غه‌یره
نیشته‌جێبوو له بێلاڕوسیا، ئۆكرانیا، ئه‌رمینیا و مۆڵدۆڤا.
پۆستی جێگری هه‌میشه‌یی
سوڵتانییه‌تی عومانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك وه‌رگرتووه و پێش ئه‌وه‌ش
جێگری هه‌میشه‌یی نوێنه‌ری سوڵتانییه‌تی عومان بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له جنێڤ.