سەردێڕ:

بەنداوەکانی کوردستان دەبنە فریادڕەسی عێراق

PM:11:53:14/07/2024

4832 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بڕی ئاوی باراناوی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، عێراق لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی رێڕەوی ئاوی سوود لە بەنداوی دەربەندینخان و دووکان وەربگرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزای و سامانی ئاوی لە عێراقدا.


ئەمرۆ یەکشەممە، خالید شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر سێ پرۆژەی سەرەکی و ستراتریژی دەکەن بۆ سوود وەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش بەنداوی دەربەندینخان و دووکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمساڵ بە شێوەیکی بەرچاو سوودیان لە ئاوی باراناوی کوردستان بینیوە، هەر بۆیە هەوڵدەدەن لەرێگای دروستکردنی سەدان رارەوی ئاوییەوە ئاوی باراناوی هەرێم گلبدەنەوە بۆ رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی.

 

باسی لەوەش کردووە، وەزارەتەکەیان هەموو هەوڵێکی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بەرەنگاری وشکەساڵی ببێتەوە و عێراق خاوەنی ئاوی عەمبارکراوی پێویست بێت لە هەر ئەگەرێکدا، بۆیە هەوڵدەدەن چەندان پۆندی نوێ دروستبکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەندان ساڵە حکومەتی کاربەڕیکەر نەیواتینوە هیچ پۆندێک دروستبکات بۆ گلدانەوەی ئاو و چارەسەرکردنی گرفتی بێ ئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.













گەلەری