وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی پێنجەم بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دەکەن. دەشڵێت، " بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بەرهەمی گەنم گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی دە بەشەئارد دابەش دەکەین".
ئەمڕۆ هەینی، موحسین نامیس بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی پڕۆسێسکردنی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق راگەیاند، بەشەئاردی پێنجەمیان خستووەتە بازاڕەوە و دەست دەکەن بە دابەشکردنی بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی خشتەیەکی تایبەت
بەشەئاردی پێنجەم بەسەر سەرجەم بریکارەکانی خۆراکدا لە تەواوی پارێزگاکان دابەش دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، بەوپێیەی لەمساڵدا بەرهەمی گەنم
گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، کۆمپانیاکە لەپلانیدایە دە بەشەئارد بەسەر بریکارەکانی
خۆراکدا دابەش بکات و دواتریش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، پێشبینی
دەکەن ئەمساڵ بەرهەمی گەنم بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات و بگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن
تۆن، ئەوەش دوو ملیۆن تۆنی زیاترە لە پێداویستی ناوخۆی عێراق.
رۆژی ١٢ـی
نیسان وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی ناوخۆ
بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و هەوڵ دەدەن زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران بکڕن.