سوپای روسیا دەستی کردووە بە دوورخستنەوەی جەنەراڵ و ئەفسەرە پلە باڵاکانی ناو سوپاکەی بەمەبەستی پاککردنەوەی ریزەکانی سوپا و لابردنی گەندەڵکاران.
ئاژانسەکانی هەواڵی روسیا بڵاویان کردەوە، سوپای روسیا دەستی کردووە بە دوورخستنەوەی ئەفسەرە پلە باڵاکانی، لەژێر ناوی پاک کردنەوەی ریزەکانی سوپا.
ئاماژەی بەوەش کراوە، تا ئێستا چەند ئەفسەر و جەنەراڵی
ناو سوپای روسیا دوورخراونەتەوە بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتیان.
باس لەوەش کراوە، پێشتر سوپای روسیا، جێگری سەرۆک ئەرکانی
سوپا و بریکاری وەزارەتی بەرگری و بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی بەرگری و چەند
ئەفسەر و پلە باڵایەکی دیکەی لەکار لابردووە.
هاوکات کۆشکی کریملنیش رایگەیاند، ئەوەی ئەنجامی
دەدەن رێکخستنەوەی ریزەکانی سوپایە و هەرکەس بە گەندەڵییەوە تێوەگلابێت سزا دەدرێت.