سەردێڕ:

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک-زاخۆ گیانلەدەستدانێک و سێ برینداربوونی لێکەوتەوە

PM:11:52:23/05/2024

1696 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک-زاخۆ منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر ٥ـی سەر لە ئێوارە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای سەرەکی دهۆک-زاخۆ نزیک ناوچەی باتلێ روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ ئەندامی خێزانەکەشی بریندار بوون.

وتیشی، لەدوای رووداوەکە تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی داد کرا و ئەو سێ کەسەی دیکەش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا چەند رووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم روویاندا و دیارترینیان رووداوێکی هاتوچۆ بوو لەسەر رێگای کەلار – کفری کە تێیدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری