سەردێڕ:

باشترین وەرزش بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن چییە؟

PM:10:56:23/05/2024

3232 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری پێویستی وەرزشکردن دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، هەروەها ئاوڕێک لە باشترین وەرزشەکان بدەینەوە کە گونجاون بۆ ئەم حاڵەتە.


وەک لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"ـیدا بڵاوکراوەتەوە، پسپۆڕانی تەندروستی پێیانوایە ئەو راهێنانانەی کە شوێنی جێگیر لەخۆدەگرن بۆ توندکردنەوەی ماسولکەکان، وەک شناو و راهێنانی سویدی، لە راستیدا باشترین رێگان بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، ئەمە جگە لەوەی کۆمەڵێک تەندروستی دابین دەکات، گرنگترین سوودەکانیشی بریتین لە:

١. باشکردنی تەندروستی دڵ، جەیمی ئێدواردز، مامۆستای فیزیۆلۆژیای وەرزشکردن لە زانکۆی رۆژهەڵاتی لەندەن، دەریخستووە کە راهێنانی سویدی کارکردن و پێکهاتە و میکانیکی دڵ و تەندروستی کۆئەندامی خوێنبەرەکانمان و ئەدای سیستەمی دەماری ئۆتۆنۆمیمان باشتر دەکات.

٢. باشترکردنی تەندروستی جومگەکان، ماسولکەکان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کەمکردنەوەی هێزی سەر بەستەرەکانی جومگە، بە یارمەتیدان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە دەوری جومگەکە، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە راهێنانی گروپە ماسولکەییە تایبەتەکان لە رێگەی راهێنانی سویدییەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی فشار لەسەر هەندێک بەستەر.

٣. چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی ماسولکەکان، باو و ئاساییە کە ماسولکەکانی لایەکی جەستەت بەهێزتر بن لە لایەکی تر، ئەمەش بەشێکی لەبەر ئەوەیە کە ئێمە پێمان باشە لایەکی جەستە بەکاربهێنین بەسەر لایەکی تردا، بەڵام ئەمە رەنگە مەترسی پێکان زیاد بکات و کاریگەری لەسەر ئاستی وەرزشیش هەبێت، ئەنجامدانی راهێنانی سویدی رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی هێزی نێوان ئەندامەکان.

٤. باشترکردنی ئەدای کارکردن، راهێنانی سویدی کاریگەرە لە باشترکردنی هێز لە شوێنی ئیستاتیکی تایبەتدا، چونکە ماسولکە یان گروپە ماسولکەییە زۆر تایبەتەکان چالاک دەکات.

راهێنانی سویدی دەتوانرێت لە هەموو شوێنێک بە باشی ئەنجام بدرێت، چونکە تەنها کێشی جەستەت بەکاردەهێنێت بۆ ئاڵەنگاری لەگەڵ ماسولکەکانت.













گەلەری