سەردێڕ:

بۆ بەبانکیکردنی مووچەکانیان؛ دووەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بانکی TBI کرا

PM:08:58:23/05/2024

12032 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی بەبانکیکردنی مووچەکانیان دووەمین لیستی فەرمانبەران رەوانەی بانکی بازرگانیی عێراق کرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زانیاریی ٤٥٣ فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم رەوانەی بانکی بازرگانیی عێراق کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەردەوام دەبن لە ناردنی لیستی فەرمانبەران بۆ بانکی بازرگانیی عێراق(TBI)  بەمەبەستی بەبانکیکردنی مووچەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٨ـی ئایار چاوگێک لە بانکی بازرگانیی عێراق TBI بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێکارە تەکنیکییەکانى بەبانکیکردنى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستى پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش لە رێگەى تیمێکەوە دەستیان بە کارەکانیان کردووە.

پێشتریش بانکی تی بی ئای لە نوسراوێکدا رایگەیاند، ئامادەکاری تەواویان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە. وتیشی، "پابەند دەبین بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم و بەگوێرەی بڕیارەکەش لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانین مووچەی مووچەخۆران بەبانکی بکەین".













گەلەری