سەردێڕ:

نەوەی نوێ: ئەگەر هەڵبژاردن لەمە زیاتر دوا بخرێت خەڵکی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبن

PM:03:23:23/05/2024

3076 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند، تۆلگیت بیوک بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کردووە و بەوردی باسیان لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان و میکانیزمی بەڕێوەچونی هەڵبژادنەکە و هەنگاوەکان کراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسی نوسینگەی یەکێتی ئەوروپا سوور بوو لەسەر گرنگی هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد لە نزیکترین وادەدا و بۆ ئەمەش یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئەوەشی خستووەتە روو، "وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەمان ڕاگەیاند، کە لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاسای و دەستوریدایە و بەهۆیەوە شەرعیەتی دامودەزگاکانی کەوتوونەتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن لەمە زیاتر دوا بخرێت خەڵکی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبن و کێشەو گرفتی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دروست دەبن".













گەلەری