سەردێڕ:

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی ئاوارەکان بەردەوامە

PM:02:55:23/05/2024

1076 جار خوێندراوەتەوە

ئیسرائیل لە شاری جێنین بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەک بەردەوامە لە روخاندن و بۆردوومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستین کە لە ناوچەی جێنینن و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، ئیسرائیل لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەمپی ئەو ئاوارانەی کە لە کەناراوی رۆژئاوا و ناوچەی جێنینندا ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیل چالاکییە سەربازییەکانی لەرێگای بۆردوومانکردن و رووخاندنی کەمپەکانەوە دەکات، کە بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٤ کەسیش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیل سەرجەم کەمپەکان دەروخێنێت بەبێ ئەوەی فەڵەستیینییەکان ئاگاداربکاتەوە، بەهۆی ئەوەی دەڵێن، " فەڵەستینییەکان لەناو کەمپەکاندا بۆمبی چێندراویان داناوە بۆ کوشتنی سەربازە ئیسرائیلییەکان".

ئەوەشی خستووەتە روو، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی رۆژئاوای جێنین کە لە ساڵی ١٩٦٧ـتەوە داگیری کردووە و دوای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی کە ماونەتەوە. دەشڵێت، " لە ماوەی چارەکە سەدەی رابردوودا ئیسرائیل لە کەمپ و ناوچەی رۆژئاوای کەناراوەکاندا زیاتر لە ٥٦٧ کەسی کوشتووە و بەردەوامیشە لە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان".

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە رۆژی ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوەوە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس درێژەی هەیە تا ئەمڕۆ کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٣ هەزار کەسگیانیان لەدەستداوە.













گەلەری