سەردێڕ:

نرخی زێر لەبازاڕەکانی هەرێـم ١٠ هەزار دینار دابەزی

PM:02:13:23/05/2024

1720 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی پاڵەپەستۆی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەژێر کاریگەری داتاکانی فرۆشی خانووبەرە و رێژەی داهاتی تاکدا بوو ئەوەش وایکردووە کە نرخی کانزا زەردەکە رووی لەداکشان بێت، لەبازاڕەکانی هەرێمیش ١٠ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


هەفتەی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی سکاڵاکانی بێکاری نرخی زێر ١٠٠ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمرۆ ٢٣ـی ئایار جارێکی دیکە نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەڕایەوە خانەیی دوو هەزار و ٣٦٥ دۆلار.

لەلایەکی دیکەشەوە، نرخی یەکگرام لەو کانزا زەردە بە ٧٦ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لەهەمان کاتیشدا نرخی یەک کیلۆگرام بە ٧٦ هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بازاڕەکانی هەرێم بەدەر نین لە هاوتەریبوونیان بە نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەوەش وایکرد، دوێنێ چوارشەممە نرخی زێر دەستبەدابەزین بکات و تا ئێستاش ١٠ هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٨٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٥٥ هەزار دینارە













گەلەری