سەردێڕ:

کەشناسی کەشی سبەینێی ئاشکرا کرد

AM:11:20:23/05/2024

23180 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکدا بەردەوام دەبن.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی دواى نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین هەیە لەگەڵ هەورەبروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک .

دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە ١ تا ٥ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە لە هەندێک کاتدا .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەندێک کاتدا خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووى ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما بە ١ تاوەکو ٢ پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٣٥

سلێمانى: ٢٩

دهۆک : ٣٤

زاخۆ : ٣٥

هەڵەبجە : ٣٠

کەرکوک: ٣٨

سۆران : ٣٠

حاجی ئۆمەران: ٢٠

گەرمیان : ٣٨













گەلەری