سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

AM:08:36:23/05/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەوەی وڵاتانی بەشداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٧ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات  رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەی فرۆشتنی نەوتدا دەکەن بەبێ ئاماژەکردن بۆ خواستی جیهان، بەوهۆیەشەوە لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لەو بارەیەشەوە بانکی جەی پی مۆرگان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهان بۆ نەوتی عێراق پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەرێژەی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکرێتەوە.












گەلەری