سەردێڕ:

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک؛ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی ئاوارەکان بەردەوامە

PM:11:56:22/05/2024

2036 جار خوێندراوەتەوە

ئیسرائیل لە شاری جێنین بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەک بەردەوامە لە روخاندن و بۆردوومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی فەيڵستین کە لە ناوچەی جێنینن و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، ئیسرائیل لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر کەمپی ئەو ئاوارانەیی کە لە کەناراوی رۆژئاوا و ناوچەی جێنینندا ماونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیلچالاکییە سەربازییەکانی لەرێگای بۆردوومانکردن و رووخاندنی کەمپەکانەوە دەکات، کە بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٤ کەسیش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە، سوپای ئیسرائیل سەرجەم کەمپەکان دەڕوخێنێت بەبێ ئەوەی فەڵەستیینییەکان ئاگاداربکاتەوە بەبیانوی ئەوەی فەڵەستینییەکان لەناو کەمپەکاندا بۆمبی چێندراویان داناوە بۆ کوشتنی سەربازە ئیسرائیلییەکان.

ئەوەشی خستووەتە روو، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی رۆژئاوای جێنین کە لە ساڵی ١٩٦٧ـتەوە داگیری کردووە، وەدوای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی کە ماونەتەوە. دەشڵێت، "لە ماوەی چارەکە سەدەی رابردوودا ئیسرائیل لە کەمپ و ناوچەی رۆژئاوای کەناراوەکاندا زیاتر لە ٥٦٧ کەسی کوشتووە و بەردەوامیشە لە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان".

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە رۆژی ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوەوە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس درێژەی هەیە تا ئەمڕۆ کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٣ هەزار کەسگیانیان لەدەستداوە.













گەلەری