سەردێڕ:

شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە؛پلەکانی گەرما دەگەنە بەرزترین ئاست

PM:11:26:22/05/2024

3624 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی گەرما بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی لەسەریەک ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە و بەهۆیەوە هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوین دەبێت. دەشڵێت، " تا ناوەڕاستی مانگی نۆ پلەکانی گەرما دانابەزن".


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی گەرما کە بۆماوەی ٩٠ رۆژ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، لە قۆناغی سەرەتادا شەپۆلەکە ٤٠ رۆژ بەردەوامی دەبێت و بەهۆیەوە کاریگەرییەکەی تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول درێژدەبێتەوە و دەبێتە گەرمترین هاوین لە مێژووی عێراقدا.

 

پێشبینییەکان ئەوەش دەخەنە روو، هەریەک لە وڵاتانی عێراق،سعودیە،کوەیت و لیبیا کێبڕکێ دەکەن لەسەر تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرمی لەمساڵدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوەندی کەشوهەوای جیهانی رایگەیاندبوو، هاوینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بە رێژەی ١.٥ لەسەر رێژەی گشتی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.













گەلەری