سەردێڕ:

بەریتانیا؛ هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە بەرێوەدەچێت

PM:10:47:22/05/2024

2080 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاتى هەڵبژاردنی پێشوەختەى وڵاتەکەى راگەیاند و پاشا چارڵسى سێیەمیش بڕیارەکەى پەسەندکرد.


ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا رایگەیاند، رۆژی چواری مانگی تەمموزى ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا بەرێوەدەچێت.

باسی لەوەش کرد، رۆژی دوای هەڵبژاردن یان خۆی یان سەرکردەى ئۆپۆزسیۆن دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، وتیشی، رکابەرەکانیشیان هەمو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات.

ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەى ١٤ ساڵە پارتى پارێزگاران سەرۆکایەتى حکومەتى بەدەستەوەیە، بەڵام لە کۆتا هەڵبژاردنى شارەوانییەکان شکستى بەرامبەر پارتى کرێکاران خوارد و بۆ پلەى سێیەم دابەزی.













گەلەری