سەردێڕ:

عێراق؛ بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:09:49:22/05/2024

1836 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، لە سنوری حەویجە منداڵێک کە پیشەی شوانکارە هەورەبروسکە لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، منداڵیکی تەمەن ١٠ بۆ ١٢ ساڵان کە دانیشتووی ناوچەی سەلمان بووە لە سنوری حەویجە – کەرکوک بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو منداڵە پیشەی شوانکارە و لەهەمان کاتیشدا قوتابی بووە لە پۆلی شەشی بنەڕەتیە و سەرجەم نمەرەکانی ١٠٠ بووە، وە ئەمڕۆ لەگەڵ باوکی سەردانی سنوری ناوچەکەیان کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، منداڵەکە دوای ئەوەی شەپۆلیکی هەورەبروسکە رووی لەناوچەکە کردووە، لەوکاتەدا پارچە ئاسنێکی بەدەستەوە بووە و ئەوەش بووەتە هۆی خاڵیبوونەوەی تەزووی هەورەبروسکەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ٦ـی ئایار چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی تازە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هەورەبروسکەوە شوانکارێک لە سنوری گوندی عەبادە گیانی لەدەستدا.













گەلەری