سەردێڕ:

لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران؛ ئەو وڵاتە داوایەک ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

PM:09:49:06/05/2024

5268 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە رێگری بکات لەوەی ئیسرائیل و گروپەکانی دژ بە ئێران خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن بۆ هێرش کردنە سەر تاران.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و نێچیرڤان بارزانی باس لە پرسی بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرش کردنە سەر ئێران کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، رێگری بکات لەوەی ئیسرائیل و گروپەکانی دژ بە ئێران خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن بۆ هێرش کردنە سەر تاران.

هەر لەوبارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتەوە لە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج و دواتر ئێران بە چەند مووشەکێک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتەش وەڵامی دایەوە.













گەلەری