ئاوی سارد دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی ناو گەدە و ڕیخۆڵەکان، بەمەش ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە، توانای هەرسکردنی خۆراک و هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان تێکدەدات.
بۆ هەندێک کەس خواردنەوە ساردەکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەقیقە، چونکە خواردنەوەی ئەو ئاوە ساردە لەناکاو دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی سەر، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشەیە.
خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە هۆی خراپتربوونی هەستیاری ددانەکان، بەتایبەتی ئەگەر پێشتر ددانەکانت هەستیار یان کێشەی ددانەکانت هەبێت، چونکە ساردی زۆر دەبێتە هۆی خورانی دەمارەکانی ناو ددانەکانت و دەبێتە هۆی توشبوون بە ئازارێکی زۆر یان ناڕەحەتی و بە تێپەڕبوونی کات، ڕەنگە زیان بە مینای ددانەکان بگەیەنێت.
هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر قورگ و ماسولکەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی ئازاری قورگ بەتایبەت ئەگەر قورگت هەستیار بێت یان تووشی حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی لووت یان هەوکردنی قوڕگ بیت.
ئاوی سارد لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کات کارکردنی بەرگری جەستە لاواز بکات، ئەمەش بە خاوکردنەوەی جوڵەی خانەکانی بەرگری و ئاسانکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لە جەستەدا.