سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: لەم وەرزەدا حەوت ملیۆن تەن گەنممان بەرهەمهێناوە

PM:03:51:25/04/2024

696 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکانی عێراق رایگەیاند، لەم وەرزی کشتوکاڵەدا بڕی بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق گەیشتووەتە حەوت ملیۆن تەن. دەشڵێت، "بەرەو ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەڕۆین".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەباس مالیکی وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، عێراق نزیکە لە گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەک گەنم و سەوزەوات و زیادبوونی ئاستی بەرهەمی گەنمیش لەم وەرزەدا هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی ئاستی خۆبژێوی.

ئەوەشی خستە روو، لەم وەرزی کشتوکاڵەدا بڕی بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق گەیشتووەتە حەوت ملیۆن تەن لە کاتێکدا،لە ساڵی رابردوودا لەم وەرزەدا بەرهەم پێنج ملیۆن ٢٠٠ هەزار تەن و پێویستی بازاڕیش پێنج ملیۆن تەنە.

 

 

باسی لەوەش کرد، عێراق دەیەوێت بەرنامەیەکی هاوبەش لەگەڵ تاقیگەکانی بەریتانیا دابنێن بۆ پەرەدان بە چاندنی دار خورما و بەرەوپێشبردنی بەرهەمی خورما.













گەلەری