سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: لەمساڵدا سەرژمێریی گشتى ئەنجام دەدرێت

PM:03:26:25/04/2024

820 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، مانگى تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێریی گشتى ئەنجام دەدرێت و هەموو ئامادەکارییەک کراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردوە، وادەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە مانگى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا دەبێت و ١٢٠هەزار کارمەند بەشداری لە ئەنجامدانی پرۆسەکەدا دەکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە و هەموو رێوشوێنێک دەگرنە بەر تا پڕۆسەکە بەبێ کێشە و بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت.

باس لەوەش کراوە، لە نیوەی دووەمی مانگی ئایار سەرژمێریی ئەزموونی و راهێنانی کارمەندان لەسەر شێوازی ژماردنەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت، دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی پلاندانان و هاوکاریی پەرەپێدان ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بە زیاتر لە ٤١ ملیۆن کەس خەمڵێنراوە.

کۆتا سەرژمێری لە عێراقدا لەساڵی ١٩٩٧دا ئەنجام دراوە، لەماوەی ١٥ ساڵی رابردووشدا، بەهۆی ناکۆکی هێزە سیاسییەکان، سەرژمێری لە عێراقدا ئەنجام نەدراوە.













گەلەری