سەردێڕ:

لە سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان پۆلیس و چەند کەسێکدا روویدا

PM:01:01:25/04/2024

5556 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیس و چەند کەسێکدا روویدا. چاوگێکیش لە پۆلیسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەڕەتەقەکەدا چوار کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە،پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، رووداوەکە لە گەڕەکی سلێمانی تازە بووە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هاوکات، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک چوونەتە گەڕەکەکە و فەرمانی دادوەریان پێ بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەو تۆمەتبارانەدا درووست بووە، بەوهۆیەشەوە چوار کەس لە هەردوو لا بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستە روو، ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، سەر بە هێزێکی ئەمنیی یەکێتین.
گۆران لوقمان - سلێمانی
 













گەلەری