سەردێڕ:

یۆنامی: بەردەوامین لە داواکەمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا

PM:01:38:24/04/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) رایگەیاند، بەردوام لە داواکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی گشتگیر لەکاتی خۆیدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا.

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی یەکشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش هەزار و ٢٩٨ وێستگەی دەنگدان و هەزار و ٢٦٦ ناوەندی دەنگدان بەسەر هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدانی گشتی دابەش کراوە، بۆ دەنگدانی تایبەتیش، ٧٤٦ وێستگەی دەنگدان و ١٦١ ناوەندی دەنگدانیان پەسەند کردووە.

لە پاڵ فشارە ناوخۆییەکاندا، هێزە نێودەوڵەتییەکانیش، لەوانە ئەمریکا، روسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا گوشارەکانیان بۆسەر حزبەکانی دەسەڵات چڕکردووەتەوە و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکەن. تەنانەت سەرۆکى ئەمریکاش جەختی لەسەر کردەوە و سەرۆک وەزیرانى عێراقیش لە ئەمریکاوە هەفتەى پێشوو باسی لەوەکرد، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت مەترسى بۆ سەر قەوارەى هەرێم دروست دەبێت.

هاوکات پارتی و یەکێتی لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بە بیانوی جیا جیا و لەترسی لە دەستدانی دەنگەکانیان بۆ چوار جار هەڵبژاردنەکەیان دواخستووە. بەڵام ئەمجارە ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن، بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە ناتوانن هەڵبژاردنەکە دوا بخەن.













گەلەری