سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر دیاریکردنی سنووری نێوانیان رێککەوتن

PM:12:49:24/04/2024

1752 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی دیاریکردنی هێڵی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا رایگەیاندووە، سەرقاڵی دیاریکردنی هێڵی سنووری نێوان هەردوو وڵاتن و بۆ یەکەمجار بەردی بناغەی هێڵێکی سنووری دانراوە.


شاهین مستەفایەف جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی دیاریکردنی هێڵی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، سەرقاڵی دیاریکردنی هێڵی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیان و لە ئەنجامدا بۆ یەکەمجار بەردی بناغەی هێڵێکی سنووری دانراوە.

هەشتەم دانیشتنی کۆمیسیۆنی دیاریکردنی هێڵی سنووری لە ١٩ی نیساندا بە سەرۆکایەتی شاهین مستەفایەف و میهر گریگۆریان جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەسەر سنوورەکانی دوو وڵات بەڕێوەچوو.

لەو بارەیەوە، ئایهان حاجی زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکەدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیX بڵاویکردەوە، کۆمیسیۆنە هاوبەشەکانیان لەسەر هەندێک بابەتی نێوانیان لەسەر دیاریکردنی سنوورەکانی دوو وڵات رێککەوتوون.

حاجی زادە راشیگەیاندووە، لە رووداوێکی مێژووییدا، ئەرمینیا رازی بووە کە چوار گوندی ئازەربایجان کە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە دەستی بەسەردا گرتووە، بۆ ئازەربایجانی بگێڕێتەوە.













گەلەری