سەردێڕ:

هەولێر؛ دانیشتووانی دوو گوند دژی پێنەدانی مۆڵەت بە زەوییەکانیان گردبوونەوە

PM:01:57:22/04/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکانی کەڵەکین و شاوێس دژی پێنەدانی مۆڵەت بە زەوییەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، تیایاندایە ماوەی ١٠ ساڵە چاوەڕوانە مۆڵەتی پێبدرێت.


دانیشتووانی ئەو گوندانە باس لەوە دەکەن، کوندی کەڵەکین ژمارەیان ٢٦٠ ماڵ و شاوێسیش زیاتر لە ١٦٠ ماڵن، ماوەی ١٠ ساڵە چاوەڕێن مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ ئەوەی کار لە زەوییەکانیاندا بکەن یان بیانکەن بە خانوو.

ئاماژە بەوەشدەکەن، رێکارە یاساییەکانیان تەواو کردووە، بەڵام حکومەت مۆڵەتیان پێنادات کاری لەسەر بکەن، لەبری ئەوە مۆڵەت بە بەرپرسان دەدات چەندین خانوو دروستبکەن لە هەمان ئەو زەوییانەدا.

بەشێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، هەفتانە لیژنە دێت و بەدواداچوون بۆ زەوییەکان دەکەن، دەشڵێن، جار هەبووە فەرمانبەری لیژنەکە وتوویەتی، "ئەمڕۆ مەزاجم نییە کەشفتان بۆ ناکەم".

ئەوەشیان خستە روو، ماوەی شەش بۆ حەوت مانگە بڕیاردراوە کە رێگەپێدانیان پێبدرێت بەڵام تاوەکو ئێستا کاری پێناکرێت و هاوڵاتی تێدایە لە ناو شار و وڵاتی خۆی کرێچێ نەتەوەی دیکەیە.













گەلەری