کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، خۆى نوێدەکاتەوە و کاتژمێر ٦:٠ـی ئێوارەی دووشممە دەست بە پەخشی وەرزێکی نوی دەکات و لەوەرزی نوێدا شەش بەرنامەى هەفتانەى نوێ و بەرنامەیەکى رۆژانەى دەبێت لەپاڵ سێ دراماو کلیپ و مۆزیک و بابەتى جۆراو جۆر.
سبەی وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوو دەستپێدەکات و شەش بەرنامەى هەفتانەى نوێ و بەرنامەیەکى رۆژانەى دەبێت.
یەکێک لە بەرنامەکانی بابڕۆینە وشاجوان هیدایەت پێشکەشکاری بەرنامەکەیە تێیدا چەندین چالاکی و چالینج لە سروشت و شاخەکانی کوردستان ئەنجامدەدەن
لە وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی دوودا بەرنامەی خۆشترین دەنگ
دەستپێدەکاتەوە، کە لە کۆى ٤٠٠ خوازیار ١٠٠ کەسیان هەڵبژێردراون و بەپێنج قۆناغ کێبڕکێ
لەسەر دیاریکردنی خۆشترین دەنگ کرێت
هاوکات، لە وەرزێکی نوێی ئێن ئاڕتی دوودا ستافێکی بە ئەزموون لە پشت
کار ەکانەوە دەبێت و کۆمەڵێک کامێرامانی بە ئەزموون بەرنامەکان تۆماردەکەن
کەناڵى ئێن ئاڕتى دو لە ٢٠ى ٢ى ٢٠١٣ دەستى بەپەخشى بەرنامەکانى کردو
وەک کەناڵێکى هونەرى و کلتوری زۆرترین بەرنامەو پرۆگرامى جیاوازى پێشکەشى هاوڵاتیان
کرد بەرەچاوکردنى بەها کۆمەڵاتیەتیەکان