سەردێڕ:

زاخۆ؛ منداڵێکی نۆ ساڵان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

PM:08:21:21/04/2024

660 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب خۆی بە منداڵێکی نۆ ساڵدا کێشا و دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب خۆی بە منداڵێكدا کێشاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکە تەمەنی نۆ ساڵ بووە و بەهۆی ئەو رووداوەوە لە دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی زاخۆ گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوەشی خستە روو، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.













گەلەری