وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عێراق زیاتر ٢٠ گرێبەست لەگەڵ عێراقدا واژۆ دەکرێت لە بواری وزە و ئاسایش و کشتوکاڵ و ئاو و تەندروستی و پەروەردە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانیە لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەردانەکەی
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عێراق زیاتر ٢٠ گرێبەست لەگەڵ عێراقدا
واژۆ دەکرێت لە بواری وزە و ئاسایش و کشتوکاڵ و ئاو ق تەندروستی و پەروەردە.
رۆژی رابردوو، وەزیری
بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا
بۆ بەغدا، گفتوگۆکردنە لەبارەی کردنەوەی دەروازەیەکی نێودەوڵەتی نوێ لە نێوان خاکی
تورکیا و عێراق.
هەروەها باڵیۆزی عێراق لە
تورکیا باسی لەوە کرد، رێککەوتنێک لە نێوان عیراق و تورکیادا واژۆدەکرێت کە پرسی دەستپێکردنەوە
بە هەناردەی نەوتی هەرێمیش لەخۆدەگرێت.
بڕیارە سبەی دووشەممە، سەرۆک
کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆببێتەوە
و گرنگترین مەلەفى سەردانەکەش، ئاو و وزە و بابەتى ئەمنییە.