سەردێڕ:

گەشتوگوزاری هەرێم: پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ١٠ ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێم بکەن

PM:04:19:21/04/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندووە، لەماوەی ئەم سێ ساڵەی رابردوودا رێژەی گەشتیار رووی لە زیادبوون کردووە و پێشبینیش دەکەن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ١٠ ملیۆن گەشتیار روو لە هەرێم بکات.


ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندووە، بەپێی ئامارەکان، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا رێژەی گەشتیار بۆ هەر ساڵێک دوو ملیۆن زیادی کردووە، بە جۆرێک بۆ ساڵی ٢٠٢٣ رێژەی گەشتیار گەیشتووەتە هەست ملیۆن کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەپێی ئامارەکان و بە پشتبەستن بەو پلانانەی دانراون، پێشبینی دەکەن بۆ ساڵی ٢٠٢٤ رێژەی ئەو گەشتیارانەی روو لە هەرێم دەکەن بگاتە ١٠ ملیۆن گەشتیار.

باسی لەوەشکردووە، رێژەی گەشتیار بەشێوەیەکی گشتی لە دەرەوەی هەرێمیش زیادیکردووە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی جموجوڵی بازاڕ و کاریگەریی لەسەر دۆخی دارایی و ئابووری و بژوێوی دەبێت.

دەشڵێت، بەردەوامن لە کارکردن بۆ زیادکردنی رێژەی گەشتیار، زیادکردنی گەشتیاریش پێویستی بە برەودان بە کەرتی گەشتیاری هەیە، وەک دابینکردنی خزمەتگوزاری و رێگاوبانی گونجاو و ئاسایش و خزمەتگوزاری دیکە هەیە.













گەلەری